وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران زانیاری ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دروستکردنی هەژماری بانکی لەماوەی مانگێکدا وەڵامی وەزیری دارایی عێراق دەداتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە27ی شوبات، هەنەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،” بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لێدوانەکانی دوێنێی تەیف وەزیری دارایی عێراقیش، بە نووسراوی فەرمی نەگەیشتوونەتە دەست ئێمە لە وەزارەتی دارایی، بۆیە ناتوانین بڵێین چۆن مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکان دەکەین”.

ئاماژەی بەوەکرد، هەشت ساڵە بەغدا کار بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی دەکات و تائێستا تەواو نەبووە، ئێمە چۆن لە ماوەی مانگێکدا ئەو کارە بکەین.

ڕوونیکردەوە،” ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی ساڵێکە دەستمان بە پڕۆژەی هەژماری من کردووە، ئەو هەژمارە بانکییە بۆ زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر دروستکراوە، بەتایبەت لە هەولێر هەژماری بانکی بۆ زۆرینەی مووچەخۆران دروستکراوە، ئێستا پڕۆژەکە خەریکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات، پرۆسەکە کێشە بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دروست ناکات، چونکە ئەو بانکانەی هەرێمی کوردستان کە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین هەموویان مۆڵەتیان لە بانکی ناوەندیی عێراق وەرگرتووە و هەموویان بە رەزامەندی ئەو بانکە بەشدارییان لە پڕۆژەی هەژماری من کردووە”.

ئەمەش لەکاتێکدا، دوێنێ دووشەممە26ی شوبات، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار پێویستە هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەژماری بانکیان لە بانکە فیدراڵییەکانەوە هەبێت و بەبێ ئەوە مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا