خاچی سوور و دژەتیرۆر لەسەر پرسە مرۆییەكان گفتوگۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خاچی سووری نێودەوڵەتی و هێزەكانی دژەتیرۆر لەسەر پرسە مرۆییەكان گفتوگۆ دەكەن.

بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و لێپرسراوی كوردستانی كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور كۆبوونەوە.

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر CTG –پێشوازیكرد لە ئانا هاڵفۆرد لێپرسراوی كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە هەریمی كوردستاندا و بەسمە نەزیف لێپرسراوی تیمی كۆمیتە بۆ سەردانكردنی گرتووخانەكانی هەرێمی كوردستان.
لە كۆبونەوەكەدا، ئانا هاڵفۆرد سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری كرد بۆ پێشوازی كردنیان و ئامادەییان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسە مرۆییەكان لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكان و كارپێكراوەكان و پابەند بە بنەماكانی مافی مرۆڤ بەتایبەتی بە مەبەستی بەدواداچوونی چەند كەیسێكی تایبەت.

لەبەرامبەردا وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر CTG -ئامادەیی تەواوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری بۆ وەفدی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەربڕی، و رایگەیاند هاوكارو هەماهەنگی تەواودەبن لە پێناو پاراستنی بەهاو پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و هەر لەو چوارچێوەیەشدا هەڵسوكەوت لەگەڵ تۆمەتباران و دەستگیركراواندا دەكرێت و دادگاو یاساش مەرجەعن بۆ راپەڕاندنی ئەركە یاساییەكان لە دژەتیرۆر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا