ئەمریكا لە بارەی مانەوەی لە عێراق و هەرێم بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

كۆنسوڵی گشتی ئەمریكا لە كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەمێنێتەوەو دەشڵێت، بارودۆخی عێراق و ئەفغانستان جیاوازە.

رۆبەرت پاڵەدینۆ، كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆك بایدن لە گرنگی هەرێمی كوردستان و عێراق تێدەگات و بارودۆخی عێراق و ئەفغانستان جیاوازە و بە كوردیش وتی، “جیاوازییەكەی ئاسمان و رێسمانە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندی و هاوڕێیەتی ئەمریكاو هەرێم هی چەند ساڵەیەو پابەندن بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێم و عێراق.

هەر وڵاتێك تایبەتمەندی خۆی هەیە، عێراق و ئەفغانستان جیاوازییان زۆرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا