بافڵ جەلال تاڵەبانی: نەوزاد رەفعەت قەڵەمێكی بە بڕشت و شاعیرێكی لێهاتووی گەلەكەمان بوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی كۆچی دوایی شاعیر و نووسەری بەناوبانگی كورد نەوزاد رەفعەت پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، نەوزاد رەفعەت قەڵەمێكی بە بڕشت و شاعیرێكی لێهاتووی گەلەكەمان بوو كە لەدوای خۆی پاشخانێكی ئەدەبی گەورەی بۆ بەجێهێشتین.

لە پەیامەكەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، هەواڵی كۆچی دوایی شاعیر و نووسەری بەناوبانگی كورد (نەوزاد رەفعەت) نیگەرانی كردین.

راشیگەیاند، نەوزاد رەفعەت قەڵەمێكی بە بڕشت و شاعیرێكی لێهاتووی گەلەكەمان بوو كە لە دوای خۆی پاشخانێكی ئەدەبی گەورەی بۆ بەجێهێشتین.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی كەسوكار، هاوڕێیان و نووسەران دەكەم و لەخوای گەورە داواكارم رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا