پۆڵه‌تیك پرێس:
ئێران به‌فه‌رمی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕاگه‌یاند، وڵاتانی جیهانیش به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران ترسیان لێنیشتووه.
حكومه‌تی ئێرن به‌فه‌رمی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئاستی پیتاندتی یۆرانیۆمی بۆ 20% به‌رزكرده‌وه، پێشتریش ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم هۆشداریدابووه وڵاتانی جیهان له‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران.
له‌دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تاران كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوان له‌نێو وڵاتانی ئه‌وروپی دروستبوو، پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێڕكڵ، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا داوای له وڵاته‌كه‌ی كرد سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
ڕووسیا له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، پێشبینیكراو بوو كه ئێران كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كات، ڕوسیا پێشیوایه ئه‌و بڕیاره‌ی تاران شایه‌نی دووباره پێداچوونه‌وه‌یه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ر هه‌ر لایه‌نێك هۆشداریدایه ئێران و ڕایگه‌یاند، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم باجی قورسی به‌دوادا دێت.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست پێشتر ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریداوه له‌حاڵه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، گورز له دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته بوه‌شێنێت.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 20% به‌واتای چی دێت؟
یۆرانیۆمی به‌كارهێندراو بۆ وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان به‌ڕێژه‌ی 4% ده‌پیتێندرێت، به‌ڵام بۆ دروستكردنی بۆ چه‌كی ئه‌تۆمیی پێویستی به پیتاندنیه‌تی به ڕێژه‌ی 90%، به‌وپێیه بێت ئێستا قورسه ئێران ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات و به‌و ڕێژه پیتێندراوه‌ی یۆرانیۆم پێویستی به 400 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوه، به‌ڵام له ڕێژه‌ی 90% پێویستی به 28 كیلۆگرامه.
به‌ڵام ده‌یڤید ئۆڵبرایت، پشكنه‌ری پێشووی چه‌ك له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه له‌ڕابردودا هه‌ڵوێستێكی توندی به‌رامبه‌ر ئێران هه‌بوو ده‌ڵێت “ئه‌وكاته‌ی ئێران بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی پێویستیه‌تی له‌وه كه‌متره كه پێشبینیده‌كرێت”.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئێران سێ مانگ و نیوی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات.