دوو ناوەندی هەماهەنگی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو دوو ناوەندی هەماهەنگی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەغدا و هەولێر دەكرێنەوە.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە دواین كۆبونەوەیان لەگەڵ لیژنەی باڵای وەزارەتی بەرگری عێراق لەسەر كردنەوەی دوو ناوەندی هەماهەنگی یەكێك لە بەغدا و یەكێكی دیكەش لە هەولێر رێككەوتون، بڕیارە تا سەرەتای مانگی داهاتوو بكرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوو ناوەندەكە بۆ هەماهەنگی هەردولایە، لە مانگی داهاتووش بڕیار لەسەر كردنەوەی ناوەندی هەماهەنگی دیالەش دەدرێت، كە لە خانەقین دەكرێتەوە لەگەڵ دیاریكردنی هێڵی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بازگەی هاوبەشی هەردولا لە پارێزگای دیالە و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەوناوچانە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەو لیژنەیە ساڵی 2019 دروستكرا، تائێستا سێ كۆبونەوەیان ئەنجامداوە بەئامانجی هەماهەنگی و بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا