پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رۆیشتنی شاندێكی وەزارەت بۆ بەغدا تایبەت بە گفتوگۆكردنی پێکھێنانی لیوای ھاوبەش و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق روونكردنەوە دەدات.
هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ پێکھێنانی لیوای ھاوبەش و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەردەوامە و تائێستاسهنتهری هەماهەنگی هەردولا لەچەند شوێنێك دەستبەكاربوون، بەڵام هیچ وادەیەك بۆ سەردانیكردنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دیارینەكراوە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئەمڕۆ هیچ شاندێكی وەزارەت ناچێتە بەغدا، ئێستاش لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەكۆبونەوەداین، بۆ گفتوگۆ كردن لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەكان و چەندپرسێكی دیكە”.
پێشتر ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق لێکتێگەیشتنیان لەبارەی چەند تەوەرەێک ھەبووە و ئێستا ژوری ھاوبەش کە رێککەوتنی لەسەر کرابوو، چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.