رێككەوتنی ئەمنی نێوان سوپا و پێشمەرگە جێبەجێ دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەمینداری گشتی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، مستەفا كازمی فەرمانیكردووە، رێككەوتنی ئەمنی نێوان سوپا و پێشمەرگە لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم جێبەجێ بكرێت.

جەبار یاوەر بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكانی پێشووی نێوان پێشمەرگە و سوپادا بڕیار درا سەنتەری هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش لە ناوچەكانی (خانەقین، كەركوك، موسڵ و مەخمور) دروست بكرێن.

باسی لەوەشكرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی كۆبوونەوەیەكی ئەمنیدا لیژنەی باڵای هەماهەنگی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان راسپاردووە روو بكاتە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی رێككەوتنەكانی پێشوو كارا بكرێنەوە.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوە دەكاتەوە، چارەسەری نمونەیی بۆ هێنانەدی سەقامگیری لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی پێشمەرگە و سوپای عێراقە.

پێشتر و لە رۆژی نۆی ئەم مانگە شاندێكی ئەمنی عێراقی بە سەرۆكایەتی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەعرەجی سەردانی هەولێری كردو هەردوولا رێككەوتوون دوای جەژن دەست بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا