وەزارەتی شەهیدان بەدواداچوون بۆ هەواڵێكی پۆڵەتیك پرێس دەكات

پۆڵەتیك پرێس

دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی دۆزینەوەی زیندانێكی داعش لە ناوچەی تل عوزێری سەر بە شەنگال كە رووفاتی شەش كەسی تێدا دۆزراوەتەوە، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بڕیاریداوە بەدواداچوون بۆ ناسنامەی ئەو روفاتانە بكات.

عادل مەلا ساڵح وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری شەهیدان رۆژی دووشەممە بڕیاریداوە بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان رابسپێرێت بەدواداچوون بۆ ناسنامەی ئەو روفاتانە بكەن.

هاوكات جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، بۆئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی كە ئەو شەش روفاتە پێشمەرگە دیلەكانن یان نا، دەبێت پشكنینی D.N.A یان بۆ ئەنجام بدرێت، چونكە تەنها لەو رێگەیەوە دەتوانرێت ئەو روفاتانە بناسرێنەوە.

وتیشی، “وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەهاوبەشی لەگەڵ حكومەتی عێراق دەتوانن كاربكەن بۆ ناسینەوەی ئەو روفاتانە، چونكە ئەوان تیمی تایبەت بە گۆڕە بە كۆمەڵەكانیان هەیە و ئەزمونی پێشتریان هەیە”.

رۆژی 31ی كانونی دووەم، رەنا حەسەن جێگری سەرۆكی شارەوانی شەنگال بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە گوندی تل عوزێری سەر بە شەنگال زیندانێكی نهێنی داعش دۆزراوەتەوە كە شەش روفاتی تێدایە و هەموویان پیاون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا