پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند: لە وەزارەتەكە مووچە و مینحەی (11) هەزار كەس لەوانەی بەدەر لە یاسا سوودمەند بوون بڕاوە و پڕۆسەكە بەردەوامە و پێداچونەوە بۆ فایلی هەمو شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانییە سیاسییەكان دەكرێت.
عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان ڕاگەیاند: دوابەدوای دەرچوونی یاسای ژمارە (2)ی تایبەت بە چاكسازی، ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی یاسا و پەیڕەوەكە وەزیری شەهیدان ژمارەیەك لیژنەی لەسەر ئاستی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكان پێك هێنا.
باسی لەوەشكرد، پرۆسەی چاكسازی لە شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی و تاقانەكانی ئەنفال بەڕێوەدەچێت و دۆسیەی تاقانەكانی جینۆساید یەكلایی كراوەتەوە، بەڵام چاكسازی لە دۆسیەی زیندانیانی سیاسی بەردەوامە و ڕۆژانە لەسەر ئاستی وەزارەت بە هەر سێ جۆری شەهیدی هاوڵاتی و سەنگەر و جینۆساید لیژنەكان بەردەوامە.
باسی لەوەشكرد، لە هەنگاوی یەكەمدا مووچە و مینحەی (11) هەزار كەس لەوانەی بە نایاسایی سوودمەند بوون بڕاوە و بەوەش نزیكەی (986) ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حكومەت گەڕاوەتەوە.