وەزارەتی شەهیدان مۆنۆمێنت و گۆڕستانی ئەنفالكراوان  لەچەمچەماڵ نۆژەندەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم  به‌بڕی  پێنجسه‌د و 58  ملیۆن دینار مۆنۆمێنت و گۆڕستانی شه‌هیدانی ئه‌نفال له‌ قەزای چه‌مچه‌ماڵ نوژه‌ن دەكاتەوە.

عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم  بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌  ئیدارییەكانی چه‌مچه‌ماڵ و ژماره‌یه‌ك لە رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید له‌ سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێگرتن له‌ كێشه‌ و داواكارییه‌ كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌و سنورە ڕاسته‌وخۆ داوای لە سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد كه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ بۆ ئه‌و سنوره‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بده‌ن.

وتیشی:” ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی  پێنجسه‌د 58 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ لەو نێوەندەشدا به‌بڕی زیاتر له‌ سه‌د و 2  ملیۆن  دینار گۆرستانی ئه‌نفالكراوان نۆژه‌ن ده‌كرێـته‌وه‌ كه‌  له‌ هه‌شتسه‌د و 40  گۆڕ پێكدێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەنۆژەنكردنەوەی گۆڕستانی ئەنفالكراوان پرۆژه‌كانی دیكە   پێكدێن له‌ دروستكردنی گۆڕستانێكی تایبه‌ت به‌ روفاتی سه‌د و 71  ئه‌نفالكراو له‌ زێدی خۆیان به‌ بڕی زیاتر له‌ سه‌د و 75 ملیۆن دینارو نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی مۆنۆمێنتی ئه‌نفالكراوان له‌ بانی مه‌قانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ بەبڕی سه‌د و86 ملیۆن دینارو لێدانی بیرێكی ئیرتیوازی بەبڕی 95 ملیۆن دینار بۆ مۆنۆمێنتی ئه‌نفالكراوانی چەمچەماڵ بەمەبەستی سەوزكردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا