روفاتەكانی كۆجۆ بە خاك دەسپێردرێن

پۆڵەتیك پرێس

سەرەتای هەفتەی داهاتوو 104 روفاتی گۆڕە بە كۆمەڵەكەی گوندی كۆجۆی سەر بە قەزای شنگال لە بەغداوە دەگەڕێنرێنەوەو لە مەراسیمێكدا بە خاك دەسپێردرێن.

عادل مەلا ساڵح بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، رۆژی شەممە كە دەكاتە شەشی شوبات روفاتی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی كۆجۆ دەگاتەوە گوندەكەی خۆیان و بەخاك دەسپێرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەڕانەوەی ئەو رووفاتانە دوای پرۆسەیەكی درێژخایەن هات لە دۆزینەوە و هەڵدانەوەی گۆڕەكانیان و پشكنینیان، چونكە سامپڵ لە كەسوكاریان وەرگیراوە و لەلایەن پزیشكی دادی بەغداوە پشكنینیان بۆ كراوە تاوەكو لە ناسنامەی كەسەكان دڵنیاببنەوە.

وتیشی، “مەراسیمەكە لە گوندی كۆجۆ دەبێت تێیدا نوێنەرانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و دەزگای شەهیدانی عێراق ئامادەی دەبن”.

رۆژی سێی ئابی 2014 چەكدارانی داعش گوندی كۆجۆیان گەمارۆدا، دواتر دوای كۆنتڕۆڵكردنی گوندەكە زۆربەی دانیشتوانی گوندەكە كە 480 پیاو بوون لە 14 گۆڕدا كۆمەڵكوژ كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا