هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی كۆجۆ دواخران

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند، بڕیاربوو لە چەند رۆژی رابردودا دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی گوندی كۆجۆ بكرێت، بەڵام بە هۆكارێكی نەزانراو كارەكە دواخراوە.

فوئاد عوسمان بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، لەلایەن دەزگای شەهیدانەوە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی گوندی كۆجۆ دواخرا بەبێ ئەوەی هۆكاری دواخستنەكەی ئاشكرا بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، رەنگە لە چەند رۆژی داهاتودا ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدرێت، یەكێك لەو سێ گۆڕەی سەماوەش هەڵدراوەتەوە و سامپڵی ئێسكیان لێ وەرگیراوە كنە و پشكنین بەردەوامە، چونكە پێدەچێت گۆڕی دیكەش هەبێت.

بەپێی یاسای ژمارە 5ی 2006 عێراقی كە تایبەتە بە گۆڕە بە كۆمەڵەكان، دەزگای شەهیدانی عێراق پەیوەندیدارە بە هەڵدانەوەی ئەم گۆڕانە ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق و وەزارەتی شەهیدانی هەرێم.

گوندی كۆجۆ سەر بەقەزای شەنگالە، ساڵی 2014 داعش هێرشی كردە سەری و نزیكەی 1300 هاووڵاتی ئێزیدیان لەو گوندە، كۆمەڵكوژ و بێسەروشوێنكرد كە هەموویان پیاوبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا