وەزارەتی شەهیدان دۆسییەی 42  تاقانەی جینۆساید رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای پێکهێنانی لیژنە بۆ تۆماركردنی تاقانەکانی جینۆساید و پێداچوونەوە بە دۆسییەی 418 تاقانەی جینۆسایدا، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفاكراوان حكومەتی هەرێمی كوردستان  دۆسیه‌ی 312 تاقانه‌ی جینۆسایدی بەپێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانەکانی جینۆساید لە هەرێمی کوردستان  پەسەند كردوو دۆسییەی  42 تاقانەی جینۆسایدییشی رەتكردەوە.

عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لەوه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفاكراوان حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفاكراوان دوای لێكۆڵینەوەی ورد دۆسیه‌ی 312 تاقانه‌ی جینۆساید په‌سه‌ند كراوەو  42 دۆسییه‌شی  رەتكردەوەو  64 دۆسیه‌ش بەهۆی كەموكورتییەوە بۆ بەڕێوەبەراییەتییەكانی سەربەوەزارەتەكەگه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی،  مافی سكاڵا ده‌درێته‌ تەواوی ئه‌و تاقانانەی جینۆساید كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه‌ داواكانیان په‌سه‌ند نه‌كراوه‌ مافی ئەوەیان پێدراوە سكاڵا بكەن لەهۆكاری رەتكردنەوەی دۆسییەكانیان.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفاكراوان ئاماژەی بەوەشكرد، به‌پێی یاسای چاكسازی پێداچوونه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌ی تاقانەكاندا كراوەو له‌ دۆسیه‌ی موچه‌خۆرو خانه‌نشینانیش پێداچوونه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدو ئه‌نفالكراوان ده‌كرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا