لە یادی ئەنفالدا حكومەت تەنها تاجەگوڵینە دادەنێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروكاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەڵێت، لە پێناو پاراستنی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و پابەندبوون بە بڕیارەكانی حكومەت بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ساڵیادی ئەنفالدا هیچ مەراسیمێكی جەماوەری و قەرەباڵغی ئەنجام نادرێت.

عادل مەلا ساڵح بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەهۆی پەتای كۆرۆناوە بە بڕیاری وەزارەتی شەهیدان مەراسیمی جەماوەری و قەرەباڵغی لە 14ی 4 كە 33 هەمین ساڵیادی ئەنفالی گەرمیانییەكانە ئەنجام نادرێت ئەمەش لە پێناو پاراستنی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و پابەند بوونە بە بڕیارەكانی حكومەت بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروكاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وتی: وەكو وەزارەتی شەهیدان دەچینە سەر مەزاری ئەنفالكراوان و تاجە گوڵینە دادەنێین كارێك ناكەین ببێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و بە زیان بۆ كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بشكێتەوە.

باسی لەوەشكرد، ئەم شێوازە لە یادكردنەوە لە گەورەیی رۆحی شەهیدەكانمان كەم ناكاتەوە، بەڵێنیش دەدەین زیاتر خزمەت بە كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا