وەزارەتی شەهیدان: پرۆسەی وردبینی موچە خۆرانی وەزارەتەكەی كۆتایی پێهێنا

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوە بە دۆسیەی هەموو ئەو كەسانەدا تەواوبووە كە موچەخۆری وەزارەتی شەهیدانن، ئەوانەشی دوو موچە وەردەگرن دۆسیەكەنیان رەوانەی لیژنەی باڵای چاكسازی كراوە بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.

عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەستیكردووە بە پرۆسەی چاكسازی لەسەر ئاستی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان، دەتوانم بڵێم 100% ی وردبینی و پێداچوونەوە بە دۆسیەكانی موچەخۆرانی وەزارەتەكەمان تەواوبووە و چاكسازیش لە دۆسیەی تاقانەكانی ئەنفال لە قۆناغی كۆتاییدایە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی شەهیدان وتی: ئێمە ناتوانین موچەی كەس رابگرین بەڵام ئەوانەی دوو موچەیان هەیە ناوەكانیان دەنێرین بۆ لیژنەی باڵای بایۆمەتری دواتر بە راپۆرت هەموو ناوەكان و دۆسییەكان دەنێردرێت بۆ لیژنەی باڵای چاكسازی و لەوێ‌ بڕیار لە چارەنووسی ئەو كەسانە دەدرێت دوو موچە وەردەگرن.

یاسای چاكسازی لە 19 ماددە پێكهاتووە، لە 16-01-2020 لە پەرلەمان ‏‏دەرچووە، لە سەرەتای مانگی حەوتی ساڵی رابردوو یاساكە چووەتە بواری ‏جێبەجێكردنەوە، ئامانج لە یاساكە بەدیهێنانی دادپەروەرییە لە موچە و ئیمتیاز و دەرماڵە و موچەی خانەنشینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا