جه‌بار یاوه‌ر: توركیا به‌ئاگاداری عێراق سنوره‌كانی هه‌رێم پێشێل ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ هێزەكانی سوپای  توركیا لە پێشێلكردنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامن و عێراقش ئاگاداری ئه‌و پێشێلكاریانه‌یه‌.

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە به‌میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه‌،پاراستنی سنورەكان ئەركی هێزەكانی پاسه‌وانی  سنوری حكومه‌تی فیدراڵە  كە لە سێ لیوای سەربازی پێكهاتوون و ئه‌ركیان پارێزگاریكردنه‌ له‌ سنورەكانی عێراق لەگەڵ توركیا و ئێران و سعودییه‌.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاندووه‌، پێشمەرگە هیچ رۆڵێكی لە پاراستنی سنورەكاندا نییه‌و ئەوەی هه‌یه‌ و مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ توركیا بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی پەكەكە پێشێلی سەروەریی خاكی عێراق دەكات و بەغداش ئاگەداری ئەو پێشێلكارییه‌كان و جموجوڵه‌كانی سوپا توركیایه‌.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا