هەنگاریا كەمپێكی مەشق و راهێنانی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی جێگری كونسوڵی هەنگاریا لە هەرێم و ژمارەیەك لە فەرماندە سەربازیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، وڵاتی هەنگاریا كەمپێكی مەشق و راهێنانیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: رۆژی 11 ی نیسانی 2022، بە ئامادەبوونی میكلۆش سابۆی جێگری كونسوڵی وڵاتی هەنگاریا و عەمید حارس حەبیب جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی و عەمید سەلاح فەرماندەی بنكەی مەشقی پیادەی دهۆك و عەقید فەرمان زراری جێگری بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی و كۆڵۆنێڵ ڤیراكۆش شاندۆر بەرپرسی تیمی مەشقی سەربازی هەنگاریا، لە كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، وڵاتی هەنگاریا كەمپێكی مەشق و راهێنانیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.

ئەوەشهاتووە، ئەو كەمپە لەناو بنكەی مەشقی پیادەی دهۆك دایە، پێشتر لەلایەن راوێژكارانی سەربازی هێزەكانی هەنگاریا، بەڕێوە دەبرا، كە تیایدا مەشق و راهێنانیان بە پێشمەرگە دەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا