عێراق و هەرێم تاوتوێی رێگای گەشەپێدان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە بەغدا لەگەڵ وەفدێكی هەرێمی كوردستان كۆبونەتەوەو تاوتوێی پڕۆژەی “رێگای گەشەپێدان”یان كردوە.

رەزاق محێبس، وەزیری گواستنەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، رۆژی دووشەممە، وەفدێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردوەو لەگەڵ وەفدی وەزارەتەكەیان كۆبونەتەوە.

وتیشی، لەگەڵ وەفدەكەی هەرێمی كوردستان، تاوتوێی پڕۆژەی “رێگەی گەشەپێدان”مان كردو سەرۆكی لیژنەی گواستنەوەو گەیاندنی پەرلەمانی عێراق و لیژنە تەكنیكییەكانی هەردو وەزارەتی گواستنەوی هەرێم و عێراق و هەروەها كۆمپانیایەكی راوێژكاریی ئیتاڵی، ئامادەی كۆبونەوەكە بون.

وەزیری گواستنەوەی عێراق هێمای بۆ ئەوەش كردوە، لە كۆبونەوەكەدا بەگشتی گفتوگۆیان كردوە لەبارەی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و بەتایبەتی لەبارەی رێڕەوی پڕۆژەكە و ئەو پارێزگایانەی پێیدا تێپەڕدەبێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا