وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ تاوتوێكردنی چەند دۆسیەیەك گەشتە بەغداد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دوای هۆشداریەكەی ئێران بۆ عێراق و هەرێم سەبارەت بە چەككردنی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، وەزیری ناوخۆی ئێران بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە بەغداد.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی سێشەممە 29_8_2023 بە سەردانێكی رەسمی ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران بە یاوەری وەفدێك گەیشتە بەغداد و لەلایەن عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆی عێراق پێشوازی لێكرا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەكەیاندا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چەند پرسێكی دیكە كە جێی بایەخی هەردوولابوو گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، وەزیری ناوخۆی ئێران و وەفدی یاوەری لە چوارچێوەی سەردانەكەدا، زنجیرەیەك كۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ هاوتاكانیان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەنجامدەدەن.

رۆژی دووشەممە 28_8_2023 ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران جارێكی دیكە پێداگری خۆی لەسەر چەككردنی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و جێگیركردنیان لەناو كامپێكدا دوپاتكردەوە و 19ی ئەیلولیشی وەك دوایین مۆڵەت بۆ هەرێم و بەغداد دیاریكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا