پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە درێژەی هەیە بە مەبەستی تاوتوێكردنی چۆنیەتی پاراستنی سەنگەرەكان و دابین كردنی چەكی پێویست بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و تۆكمەكردنی سەنگەرەكان.
كۆبونەوەكە بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆكی هەرێم، وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگە، سەرۆك ئەركان، فەرماندەكانی یەكەی 70 و 80 و فەرماندەی میحوەرەكانی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت، باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق دەكرێت لەگەڵ پەلەكردن لە دروستكردنی هێزی هاوبەش و پاراستنی هاوڵاتیانی ناوچە كێشە لەسەرەكان.
نزیكەی هەفتەیەكە هێرشەكانی داعش بۆ سەر پێشمەرگە زیادیان كردوە، تا ئێستا بە هۆی ئەو هێرشانەوە 22 پێشمەرگە و سێ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون.