پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌مریكا دوا مۆڵه‌ت ده‌داته عێراق بۆئه‌وه‌ی خۆی له كڕینی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با له ئێران ڕزگاربكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاریداوه به لێخۆشبوو‌ن له عێراق بۆ ماوه‌ی 45 ڕۆژی دیكه، بۆئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا غاز له ئێران بكڕێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تا به‌ر له‌كۆتاییهاتنی ماوه‌ی ئه‌و لێخۆشبوونه نوێیه ده‌بێت عێراق به‌دوای جێگره‌وه‌ی ئێران‌دا بگه‌ڕێت، چونكه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ر له جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات بڕیار له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات.
تا ئێستا ئه‌مریكا 120 ڕۆژ ماوه‌ی لێخۆشبوونی بۆ عێراق درێژكردوه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران غاز له تاران بكڕێت،
عێراق ساڵانه به‌ده‌ست كێشه‌ی كه‌می كاره‌باوه ده‌ناڵێنێت، حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی دوای ساڵی 2003 تا ئێستا زیاتر له 50 ملیار دۆلاریان له سێكته‌ری كاره‌با به‌هه‌ده‌رداوه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و سێكته‌ره له دۆخی خراپی خۆیدایه.
قاسم فه‌هداوی، وه‌زیری پێشووی كاره‌بای عێراق ده‌ڵێت، سعودییه پێشنیازێكی خستبووه به‌رده‌ست عێراق، بۆئه‌وه‌ی ڕیاز غاز به نرخێكی كه‌متر له نرخی جیهانی به عێراق بفرۆشێت، به‌ڵام به‌هۆی فشاره‌كانی ئێرانه‌وه شانده‌كه‌ی عێراق نه‌یانتوانی بچنه سعودییه بۆ واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه.