عێراق دەست بە ئامادەكردنی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2022 دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، هەوڵدەدەن پێش هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی 2022 رەوانەی پەرلەمان بكەن، باس لەوەش دەكات پرۆژە بودجەی ساڵی داهاتوو چاكسازیی لەخۆدەگرێت و لە پڕۆژەیاساكانی پێشووی بودجە جیاوازتر دەبێت.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ هەینی ئاماژەی بەوەكرد، چەند رۆژێكە دەستیان بە ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2022 كردووە و هەوڵدەدەن پێش هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق پرۆژەكە رەوانەی پەرلەمان بكەن.

عەلاوی ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی نەوت لە پرۆژە یاسا نوێكەدا بە 50 دۆلار دادەنرێت و چاوەڕواندەكرێت گۆڕانكاری تێدابكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا