هەرێم پابەندبوونی خۆی بە بودجەوە راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە داراییەکانی خۆی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 جێبەجێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێملەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 13/4/2021 لە نووسراوێکدا كە بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی ناردووە رەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەربڕیوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەتی دارایی ئامادەیی خۆی بۆ گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەومەبەستە دەربڕیوە.

لەدوای ئەوەی ماوەی سێ هەفتە وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامبوو لە پێداچوونەوەی یاسای بودجە، ئەمڕۆ دووشەممە پشكی هەرێمی كوردستان بە 11 ترلیۆن و 482 ملیار دینار دیاریكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا