عێراق: هەرێم پابەند نییە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان پابەندی بڕیاری رێكخراوی ئۆپیك نییە بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت.

ئیحسان عەبدول جەبار وەزیری نەوتی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەمانگی رابردووەوە عێراق پابەند بووە بەو ڕێكەوتنەی كە ڕێكخراوی ئۆپێك ئەنجامیداوە بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت، بەڵام هەرێم پابەند نییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستاش هەرێم بەتەواوەتی نەوتی خۆی هەناردەی دەرەوە دەكات.

لەماوەی رابردوداو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی نەوت لەتەواوی جیهان دابەزی و نرخەكەشی ناجێگیری بەخۆیەوە دەبینی، بەوهۆیەشەوە رێكخراوی ئۆپیك بڕیاریدا بۆ جێگركردنی نرخی نەوت وڵاتان رێژەی هەناردەكردنی نەوت كەم بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا