پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی باڵای هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئۆقرەیی ناوچە جێناكۆكەكان.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دوایین پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچە جێناكۆكەكان گفتوگۆی لەبارەوە كراو نەخشە رێگایەك بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسییەكانی داعش لەو ناوچانە ئامادەكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە بە كردنەوەی سەنتەری هەماهەنگی ئەمنی لە هەولێر و بەغدا، لیژنەی سەربازی هاوبەشی نێوان هەردوولا بەشێوەی مەیدانی هەڵسەنگاندن بۆ مەترسییەكان دەكەن بەپێی ناوچەكان.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە بە دەستپێكردنی كاری هاوبەشی ئەمنی و سەربازی لە سنوری پارێزگای دیالە.

بەهۆی ریفراندۆم و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 هێزەكانی پێشمەرگە لەكەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی دیكە كشانەوە، ئەوەش بۆشایی ئەمنی دروستكردو بەهۆیەوە داعش ناوبەناو هێرش و پەلامار بۆ سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان ئەنجام دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا