پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ماتیو تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا ، جەختیانكردەوە لە گرنگی ڕۆڵی عێراق لە پتەوكردنی ئاسایش وئارامی ناوچەكە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشوازی كرد لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق و شاندی یاوەری.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆی ڕێگاكانی پتەوكردنی بوارەكانی هاوكاری و هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات و گفتوگۆكردن لەسەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە و جەختكردنەوە لەسەر ڕۆڵی گەشەسەندووی عێراق لە گەشەپێدانی ئاسایش و سەقامگیری.
بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە كۆتایی هێنان بە رۆڵی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق كە لە گفتوگۆی ستراتیجی نێوان هەردوولا لە واشنتن بڕیاری لەسەردراوە.