هەشت بۆمبی نەتەقیو لە هەڵەبجە دۆزرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای 33 ساڵ لە كیمیابارانی هەڵەبجە تا ئێستا ژمارەیەك بۆمبی نەتەقیو لە نێوماڵەكاندا ماونەتەوە، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانی كیمیابارانی هەڵەبجە دەڵێت بەپێی بەدواداچوونەوەكانمان هەشت بۆمبی نەتەقیو لە نێو خانووی هاووڵاتیاندا ماونەتەوە، كە گومان دەكرێت هەندێكیان بۆمبی كیمیایی بن.

لوقمان عەبدولقادر سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە دوای كیمیابارانی هەڵەبجە، هەندێك پاشماوەی ئەو بۆمبارانە ماوەتەوە كە تائێستاش هەڕەشەن بۆسەرگیانی هاووڵاتیان.

لوقمان عەبدولقادر وتی: دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری بۆمان دەركەوت هەشت بۆمبی نەتەقیو لە نێوماڵ و خانووی هاووڵاتیاندا ماونەتەوە.

وتیشی: لایەنی پەیوەندیدارمان لەو بۆمبانە ئاگاداركردووەتەوە بەڵام تا ئێستا وەك خۆیان ماونەتەوە، لە كاتێكدا بوونی ئەو بۆمبە نەتەقیوانە لەنێو ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان مەترسیدارن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ساڵانی رابردوو تیمێكی وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی هەڵەبجەیانكردووە بۆ پشكنینی ئەو بۆمبانە بەڵام تیمەكە ئەوەیان بۆ ئاشكرانەبووە كە ئایا ئەو بۆمبانە بۆمبی كیمیایین یاخود نا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا