هاوپەیمانییەكەی حەلبوسی بێدەنگی شكاند

پۆڵەتیك پرێس:
هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان، كە محەمەد حەلبووسی سەرۆكایەتی دەكات، وەڵامی جموجۆڵەكانی بەرەی عێراقی بەسەرۆكایەتی ئوسامە نوجێفی دایەوە بۆ كۆكردنەوەی واژووو كێشانەوە متمانە لەسەرۆكی پەرلەمان.

تا ڕۆژی شەممە بەرەی نوجێفی نزیكەی 100 واژووی پەرلەمانی كۆكردەوە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ كشانەوەی متمانە لەمحەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

لەبەرانبەردا ڕەعد دەهلەكی، جێگری سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان رایگەیاند، ئێمە هیوامان ئەوە بوو، كە بەرەی عێراقی پرۆژە و ئاواتی پارێزگا ئازادكراوەكان بێت لە ڕێگەی گەڕانەوەی ئاوارەكان‌و كۆتایی هێنان بەدیاردەی چەكداری لەناوچە سوننییەكان.

ڕەعد دەهلەكی راشیگەیاند، لایەنە سوننییەكان لەجیاتی ئەوەی پشتگیری ئێمە بكەن، دەستیان كردووە بە چەند هەوڵێك بۆ لابردنی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، كە ئەمە جگە لەهەوڵدان بۆ وەرگرتنی پۆست، هیچ شتێكی تر نییە.

لەبارەی هەوڵەكانیش، ئەو سەركردەی هاوپەیمانییەكەی حەلبوسی رایگەیاند، ئێمە ڕێز لەو بۆچوونانە دەگیرین، بەڵام ئەوە رامانناگرێت‌و بەردەوام دەبین لەهەوڵەكانمان بۆ گۆڕانكاری لەناوچەكە.

ماوەیەكە بەشێك لەلایەنە سوننییەكانی عێراق دەستیان بەچەند هەوڵێك كردووە بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لەسەرۆكی پەرلەمان، ئەوەش بەهۆی ناڕازیبوون لەسیاسەتەكانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا