تەندروستی عێراق لە چەند فەرمانگەیەك بەكارهێنانی ڤاكسین دەكاتە ناچاری

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەو فەرمانگە و دام و دەزگایانەی قەرەباڵغیان هەیە بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ناچاری‌ دەبێت.

هەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری بەشی بەهێزكردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: ئێمە ئێستا لە لوتكەی پەتاكەین و گەیشتوینەتە بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا كە لە ڕۆژێكداحەوت یان هەشت هەزار تووشبوومان هەیە.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی عێراق وتی: ئەو شەپۆلەی ئێستا وەك پێش خۆی لەوانەیە مانگێك زیاتر نەخایەنێت و كێرڤی بەرزبوونەوە دەست پێدەكاتەوە، لەبەرئەوە كوتان دژی كۆرونا لەم ماوەیەی ئێستادا بە تەواوی پێویستە و هەموو كوتانێكی بەردەست سەلامەت و كاریگەرە.

وتیشی: لە هەموو وڵاتانی جیهاندا ڕەنگە كوتانەكە لە هەندێك شوێن و دام و دەزگا بكرێتە ناچاری وەك فڕۆكەخانەكان چونكە زۆربەی گەشتیارانی جیهان لەو شوێنانەوە گەشت دەكەن و پەنا بۆ كوتانی كۆرۆنا دەبەن بۆ ئەوەی سەلامەت بن.

جەختیشی كردەوە، ئەو فەرمانگانەی قەرەباڵغن لە عێراقدا بە شێوەی زۆری ملێ‌ دەبێت ڤاكسین بەكاربهێنن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق گەیشتووەتە هەشت هەزار و 450 حاڵەت، هاوكات شەش هەزار و 872 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا