پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕه‌وتی سه‌در چاوی له‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌ئه‌ندازه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كورسییه‌كان به‌ده‌ستبهێنن.
عه‌لی لامی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیروون له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “ڕه‌وتی سه‌در پێگه‌یه‌كی به‌هێزی جه‌ماوه‌ریی هه‌یه، له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا كورسییه‌كانمان بۆ 54 كورسی به‌رزده‌بێته‌وه”.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق، ئه‌گه‌ر بتوانن زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وا وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق یه‌كێكه له بژارده‌كانی به‌رده‌ست ڕه‌وتی سه‌در.
لامی جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ڕێگه‌ناده‌ن ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ڕێگربێت له‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌در له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوربخاته‌وه، ده‌شڵێت “هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێكی عێراق به‌پاڵپشتی وڵاتانی دراوسێ و جیهان دانرابێت، نه‌یتوانیوه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌دۆخی عێراقدا بكات”.
مسته‌قا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی 6ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.