كازمی : دوو بژاردەمان لە بەردەمە یان دەوڵەتداری یان پشێوی

پۆڵەتیك پرێس:

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە، یان دەوڵەتداری یان پشێوی و بێسەروبەری، كە هەندێك ئاواتی پێدەخوازن.

لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، مستەفا كازمی ڕایگەیاند، كاردەكەین لەسەر تێپەڕاندنی ئەو ڕەوشە بێسەروبەرە قبوڵنەكراوە و بەرپەرچدانەوەی گروپە لە یاسا دەرچووەكان.

وتیشی: بە هەموو هێزی خۆمانەوە بەرگری لە دامەزراوەكانی دەوڵەت دەكەین و ڕێگری دەكەین لەو بێسەروبەرییە كە هەندێك ئاواتی پێ دەخوازن.

كازمی روونیكردەوە پێویستە وەزیرەكان بەوپەڕی سووربوونەوە كاربكەن لە سەپاندنی هەژموونی دامەزراوەكانی دەوڵەت، چونكە هەیە دەیەوێت دامەزراوەكانی دەوڵەت بێ ڕۆڵ و لاواز بكات لە پێناو بەرژەوەندیی تایبەتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا