وەزارەتی پێشمەرگە پێشهاتە سەربازییەكان تاوتوێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ فەرماندەو جێگرانی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزیری پێشمەرگە هۆشداریدا لەبارەی پاراستنی سەنگەرەكان و بەرەوپێشچوونی توانای سەربازی هێزی پێشمەرگە لە سەرجەم لیواكان و پێشهاتە سەربازییەكان و جموجوڵی داعش تاوتوێكران.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی 4ی ئایار، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەت و ئەمینداری گشتی وەزارەت و سەرۆكی دەستەی ئەركان، لەگەڵ فەرماندە و جێگری لیوا هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەی لیواكان و جێگرەكانیان تاوتوێی دۆخی ئێستای پێشمەرگەی كرد و وتی: دواین جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش بەدیاریكراوی لەو ناوچانەی، كە بۆشایی ئەمنیان هەیە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، ئەركی ئێوە قورستر دەكات و لەو پێناوەشدا دەبێت سەنگەرەكان قایمتر و تۆكمەتر بكەن.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا، پڕۆسەی رووبەروبوونەوەی تیرۆریستان و دواین پێشهاتە سەربازیەكان لە سنوری لیواكان تاوتوێكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا