بۆ پرسی بودجە شاندێكی هەرێم لەبەغدان

پۆڵەتیك پرێس

شاندێكی تەكنیكی هەرێم بە مەبەستی تاوتوێكردنی ستراتیژیەتی بودجەی ٢٠٢١ ی عێراق لە بەغدان و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێی بەشە بودجەی هەرێم دەكەن.

شیروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، شاندێكی تەكنیكی هەرێم لە بەغدان بۆ بەشداریكردن لەدانانی ستراتیژییەتی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ی عێراق كە هێشتا نەنێردراوە بۆ حكومەتی ناوەندی.

بەپێی زانیارییەكان شاندەكەی هەرێم دوو وەزیرو چەند بەڕێوەبەرێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم و چەند وەزارەتێكی پەیوەندیداری دیكە لەخۆی دەگرێت.

ئەو سەردانە دوای ئەوە دێت بڕیارە مانگی ١٠ی ئەمساڵ پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ ی عێراق لەلایەن حكومەتەوە ئاراستەی پەرلەمان بكرێت.

پێشتر هەرێم و بەغدا رێككەوتن لەسەر ئەوەی تاكۆتایی ئەمساڵ بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، لەبەرامبەریشدا هەرێم سەدا پەنجای داهاتی خاڵە سنوورییەكان رادەستی بەغدا بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا