هەوڵی حكومەت بۆ زیاتر بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار شكست دەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

بەگوێرەی هەواڵی هەندێك لەمیدیا عێراقییەكان عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق، لە هەوڵی ئەوەدایە جارێكی دیكە دەستكاری بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر دیناری عێراقی بكات و زیاتر نرخەكەی بەرزبكاتەوە، بەڵام پەرلەمانتارانی عێراق ئەو هەوڵە بەبێ ئەنجام ناو دەبەن و رەتیدەكەنەوە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: وەزیری دارایی عێراق ناتوانێت جارێكی دیكە دەستكاری بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بكات و حكومەتیش ئەو نییەتەی نیە دەستكاری بكات چونكە بانكی ناوەندی نرخی 135 هەزار و وەزارەتی دارایی نرخی 145 هەزار و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی نرخی 166 هەزار دیناریان بەرامبەر سەد دۆلاری ئەمەریكی دیاری كرد و پێشنیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق هەڵبژێدرا ئەوەش دەرخەری ئەوەیە وەزیری دارایی خۆی ئەو نرخەی ئێستای پێشنیاركردووە.

وتیشی: هەر هەوڵێكی لەوجۆرە بدرێت لە پەرلەمانی عێراق شكستدەهێنێت چونكە نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر دیناری عێراقی، چونە دەرەوەی دۆلاركەمیكردووە و حكومەتی عێراقیش لەو ماوەیەدا بڕی بیست و سێ ترلیۆن دیناری دەست كەوتووە.

بەوتەی ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، حكومەتی عێراق بەهیچ شێوەیە نیازی نییە دەستكاری بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار بكات نە بەزیادكردنی نە بەكەمكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا