دوای بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار حكومەت دەست بۆ موچەی فەرمانبەران دەبات

پۆڵەتیك پرێس

دوای بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، لەئێستادا حكومەتی عێراق دەیەوێت موچەی فەرمانبەرانی حكومی كەمبكاتەوە تاوەكو لەو رێگەیەشەوە بەشێك لە كورتهێنانەكەی پڕبكاتەوە.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو هەنگاوانەی حكومەتی عێراق بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان گرتویەتیەبەر بەرزكرنەوەی نرخی دۆلار و كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانە.

وتیشی، “ئەو هەنگاوانە كاریگەری لەسەر پڕكردنەوەی كورتهێنان دەبێت، بەڵام زەرەمەندی یەكەم هاوڵاتی و فەرمانبەرە بەگشتی، چونكە نرخ بەرزدەبێتەوە و حكومەت قازانج دەكات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێكارەكان كاردانەوەی لێدەكەوێتەوەو ئەگەر حزبە سیاسییەكانی عێراق پشتیوانی لەو كاردانەوانە بكەن ئەوا گرژیەك دروستدەبێت و كاریگەری لەسەر حكومەت و بانكی ناوەندی و ئەو بڕیارانە دەكات كە دەیانگرێتەبەر.

لەئێستادا حكومەتی عێراق گرفتی گەورەی لە كورتهێنانی بودجەی 2021دا هەیە، بەوهۆیەشەوە دەیەوێت لەرێگەی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلارو كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران و زیادكردنی باج و گومرگەوە بەشێكی زۆر لە كورتهێنانەكە پڕبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا