پەرلەمانتارێكی كورد لەبارەی پشكی هەرێم دڵنیایی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

پەرلەمانتارێكی كورد لەپەرلەمانی عێراق لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆهەرێم دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت “نابێت پارەی تی بی ئای لەو پارەیە بدرێت.

شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاردرا دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەو بڕیارەش لەناو لیژنە پەرلەمانییەكان نیگەرانی لێكەوتەوە و بەنایاسای لەقەڵەمیاندا.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “هەرچەندە ئێمە نازانین ئەو رێككەوتنە چۆن كراوە بۆناردنی ئەو 200 ملیار دینارە، بەڵام نابێت هیچ بەشێكی بۆ قەرزەكانی هەرێم بەكار بهێنرێت”.

وتیشی “قەرزەكان لەكۆی پشكی هەرێم دەدرێنەوە نەك لەو بڕە پارەیە كە وەك سولفە بە هەرێم دەدرێت، ناردنی ئەو پارەش لە مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵەوە هەژمار دەكرێت و دەنێردرێت”.

لەبارەی دژایەتی كردنی ئەو لیژنانەی پەرلەمانی عێراقیش بۆ ناردنی پارەكە ئەو پەرلەمانتارە كوردە جەختیكردەوە، هیچ كاریگەری لەسەر بڕیاری ناردنی پارەكە نابێت، ئەەر لیژنەیەكیش دژی ئەو بڕیارە بێت ئەوا لیژنەی دارایە نەك لیژنەكانی دیكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا