تێپەڕاندنی پشكی هەرێم بە مەحاڵ دەزانرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراقی چارەنوسی یەكلایبونەوەی پشكی هەرێم بە دانیشتنی پەرلەمانەوە دەبەستنەوەو پێیانوایە تێپەڕاندنی ئەو بڕگەیەی بۆ هەرێم دانراوە مەحاڵە.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پەسەندكردنی بودجە پەكی كەوتووە و ناشزانن كەی دەخرێتە دەنگدانەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتریش لە لیژنەی دارایی رونكردنەوەی لەسەر پشكی هەرێم داوە، “ئێستاش دەیڵێم تێپەڕاندنی پشكی هەرێم مەحاڵە”.

روونیشیكردەوە، بەو پێیەی هەرێم ڕازیبووە لەسەری، بۆیە پێویستە بۆ رادەستكردنی داهاتی یەك بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ، هەرێم دوو بەرمیل و نیو نەوت بفرۆشێت تا پارەی بەرمیلێك نەوت بدات.

هاوكات شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، جارێ لە لیژنەی دارایی رێككەوتنەكە كراوە، بەڵام دانیشتنی پەرلەمان ماوەو ئەو یەكلایدەكاتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەرێم و ناوەند لەسەر پشكی هەرێم رێككەوتوون، بەڵام هێشتا بەشێك لە لایەنە شیعییەكان بە رێككەوتنەكە رازی نین و پشكی هەرێم و چەند بابەتێكی دیكەیان بەگرفت بۆ تێپەڕاندنی بودجە داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا