فەرمانبەران دەتوانن سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماربكەن

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوای هاتنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم ئەگەر لێبڕینی موچە بەردەوام بوو فەرمانبەرانی هەرێم دەتوانن سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماربكەن، چونكە لە یاسای بودجەی عێراقدا ئەوە هاتووە هەر بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نێردرا دەبێت كاری لە پێشینەی حكومەت دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بێت.

شیروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: یاسای بودجەی عێراق كەوتووەتەبواری جێبەجێكردنەوە بەڵام میكانزمی جێبەجێكردنی ماددەی 11 كە پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە تا ئێستا نادیارە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: پێویستە شاندێكی حكومەتی هەرێم لە هەردوو وەزارەتی دارایی و سامانە سرووشتییەكان و دیوانی چاودێری دارایی بچێتە بەغدا، لەگەڵ شاندی هاوتایان لەبەغدا رێكبكەون لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی ماددەی 11 كە تایبەتە بە هەرێم.

باسی لەوەشكرد، هەر كاتێك بڕە پارەیەك لە بەغداوە هات بۆ هەرێم نابێت لێبڕینی موچە بمێنێت، بۆیە هەركات پارە لەبەغداوە هات هیچ بیانوویەك نامێنێت بۆ لێبڕینی موچە، ئەگەر لێبڕینی موچە مایەوە ئەو كاتە ئێمە و فەرمانبەرانی هەرێمیش دەتوانین لە دادگای باڵاًی فیدراڵی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماربكەین.

لەگەڵ ئەوەی داهاتی ناوخۆ زیادی كردووە و نرخی نەوتیش بەرزبووەتەوە، هێشتا بەرپرسانی هەرێم ئامادەنین دڵنیایی بدەنە هاووڵاتیان بەوەی كۆتایی بە لێبڕینی موچە دەهێنن یان نا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا