حکومەتی ھەرێم وەڵامێکی توندی حەیدەر عەبادی دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە وەڵامی هاوپەیمانیی نەسری حەیدەر عەبادیدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تاكڕەوی و سیاسەتی مل پێ كەچكردن لە ژێر هەر ناوونیشانێكدا بێت ڕەت دەكاتەوە و مێژوو بە درێژاییی سەردەمەكان، ڕاستیی شكستهێنانی ئەو هەوڵانەی سەلماندووە كە بۆ تێكدانی یەكڕیزیی عێراق و لە پێناو بەرژەوەندیی كەسی و هەنووكەیی گیراونەتە بەر.

لە راگەیەندراوێکدا حكومەتی هەرێم وەڵامی هاوپەیمانیی نەسری حەیدەر عەبادی دایەوە و رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان خواستی بونیاتنانی ئاییندەیەكی ڕۆشن و سەقامگیری هەیە كە هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەكان بە ئاسوودەیی لە خۆی بگرێت. هەروەها حكومەتی هەرێم، تاكڕەوی و دەستبەسەرداگرتن و سیاسەتی مل پێ كەچكردن لە ژێر ناوونیشانی زەق و بریقەداردا – كە تەنانەت خاوەن بەیانەكەش باوەڕی پێ نییە- ڕەت دەكاتەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

حكومەتی هەرێم تاكڕەوی و سیاسەتی مل پێ كەچكردن لە ژێر هەر ناوونیشانێكدا بێت ڕەت دەكاتەوە
هاوپەیمانیی نەسڕ لە راگەیانراوێكدا ئەو بڕیارانە بەبیردەهێنێتەوە كە سەرۆكی هاوپەیمانییەكە بە لووتبەرزییەوە دژ بە چەمكەكانی دیموكراتی و هاوبەشی دەریكردبوون، ئەمەش بۆ شاردنەوە و داپۆشینی شكستە یەك لە دوای یەكەكانیەتی كە دواهەمینیان ئەو شكستەی بوو كە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تووشی هات.

گەلی عێراق ڕاستییەكانی بۆ ڕوون بووەوە و هەڵبژاردەی ڕاستەقینەی خۆی پێكا و ئەوەی سەلماند كە ئەو سیاسەتە سەركەشانەیە زۆر ناخایەنێت. هەروەها هەوڵ و خواستە سەركوتكارانەكەی شكست پێهێنا و رەواندییەوە. مێژوو بە درێژاییی سەردەمەكان، ڕاستیی شكستهێنانی ئەو هەوڵانەی سەلماندووە كە بۆ تێكدانی یەكڕیزیی عێراق و لە پێناو بەرژەوەندیی كەسی و هەنووكەیی گیراونەتە بەر.

حكومەتی هەرێمی كوردستان خواستی بونیاتنانی ئاییندەیەكی ڕۆشن و سەقامگیری هەیە كە هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەكان بە ئاسوودەیی لە خۆی بگرێت. هەروەها حكومەتی هەرێم، تاكڕەوی و دەستبەسەرداگرتن و سیاسەتی مل پێ كەچكردن لە ژێر ناوونیشانی زەق و بریقەداردا – كە تەنانەت خاوەن بەیانەكەش باوەڕی پێ نییە- ڕەت دەكاتەوە.

عێراقی ئەمڕۆ لە هەموو كات زیاتر پێویستیی بە سیاسەتێكی عەقڵانی و حەكیمانەیە كە لە خۆسەپاندن و لایەنگیری و زێدەڕۆیی لە بەكارهێنانی هێز بە دوور بێت و ڕێگریی لە دەركەوتنی خواستی دەمارگیرانە بكات.

د.جوتیار عادل

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

16 ی تشرینی یەكەمی 2021

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا