حكومەت لەبارەی زیادكردنی باجەوە رونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان، کۆبوەوە و لەراگەیەنراوێکیشدارایدەگەیەنن کابینەی نۆ هیچ باجێکی زیادنەکردوە و  تەنها شێوازی کۆکردنەوەی باجەکانی ڕێکخستووەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی تەمموزی 2021 ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان لەسەر چەند پرێس كۆبووتەوەو  لەكۆبوونەوەكە كە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی ئامادەبوون پەرەپێدانی دۆخی ئابووری و ڕێکخستنەوەی داهاتی گشتی و باشترکردنی بژێوی هاووڵاتیان تاووتوێ کراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی  فەرمانگەی میدیاو زانیاری ئەنجومەنی باڵای ئابووری جەختیان لە دابینکردنی موچەی موچەخۆران كردووە و بۆ ئەو مەبەستەش حکومەت، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ لە پێناو برەودان بە داهاتە گشتییەکان و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان بۆ ئەوەی بتوانێت هاوکات لەگەڵ دابینکردنی موچەی مووچەخۆران، بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئەنجامدانی پڕۆژەکان و ڕەخساندنی هەلیکار بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.

هاوكات،  ڕێکخستنەوەی باج و رسومات و میکانیزمی کۆکردنەوەی باجەکان تاووتوێ کراوە و بڕیاردراوە جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرپەرشتی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی باج و رسومات بکات.

ئاماژە بوەشدراوە، حكومەت هیچ باجێکی زیاد نەکردووە، بەڵکو تەنیا شێوازی کۆکردنەوەی باجەکانی ڕێکخستووەتەوە و ئەو باجانەی پێشتر بە پێی یاسا دانراون، کۆیاندەکاتەوە بە بێ ئەوەی کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر بژێوی هاووڵاتیان و بەتایبەتی چینی هەژار و مام ناوەندی کۆمەڵگە و جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەبێت.

بەگوێری راگەیەندراوەكە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و دیاریکردنی نرخ و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری و بەرزبوونەوەی نرخ کراوەو  وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانە بە ڕەچاوکردنی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بەکاربەرانی هەرێمی کوردستان.

ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێم بڕیاری دابەزاندنی دەسەڵاتەکانی تایبەت بە کەرتی وەبەرهێنان و مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا