حكومەتی هەرێم لەبارەی هەبوونی بنكەی مووساد روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا رەتیكردەوە هیچ سەنتەر و ناوەندێكی ئیسرائیل لە هەرێم بوونی هەبێت و ئەو هەواڵانەی لەوبارەوە بڵاو دەبنەوە بە بێبنەما وەسف كرد.

لە روونكردنەوەكەی جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمدا هاتووە: كەناڵی ئافاقی تەلەفزیۆنی عێراقی لە رێكەوتی 22ی نیسانی 2021 راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و هەرێمی كوردستانی بەوە تۆمەتباركردووە، بەوەی رێگەی بە كردنەوەی “سەنتەری مووساد” لە هەولێر داوە.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەی وتەبێژی حكومەت هاتووە، بە رای گشتی رادەگەیەنین، ئەو راپۆرتە بێبنەمایەی بڵاوكراوەتەوە تەنیا لە لەسەر بنەمایەكی وەهمی ئامادە كراوە، هەوڵێكە بۆ چەواشەكردنی رای گشتی و زڕاندنی ناوی هەرێمی كوردستان.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم جەختی كردەوە، هیچ سەنتەر و ناوەندێكی ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان بوونی نییە.

هەروەك هاتووە، داوا لە سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دەسەڵاتی دادوەری دەكات، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بكەنەوە و لیژنەیەك بۆ دیاریكردنی ئەو شوێنە رەوانە بكەن، كە دەگوترێت سەنتەری ئیسرائیلییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا