پۆڵەتیك پرێس
حكومەتی هەرێم كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا تایبەت بە ڕەشنووسی یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دوایین تێبینی و سەرنجەكانیان لە سەر ڕەشنووسی پرۆژە یاساكە ئامادە بكەن بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنوسی پڕۆژە یاساكە پەسەند بكات و بنێردرێت بۆ پەرلەمانی كوردستان.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەوە كرایەوە لەوەی پێویستە یاسای بودجە ڕەنگدانەوەی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بێت، ئەگەرە جیاوازەكان بۆ داڕشتنی بودجە تاووتوێ كران.
لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2021 كرا و وەزیرە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێردران كە لەگەڵ هاوتاكانیان لە حكومەتی فیدراڵی، لە پەیوەندی بەردەوام بن بە مەبەستی رەوانەكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم.
هاوكات بڕیاڕدرا هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی.