120 پەرلەمانتار واژۆیان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان كۆكردەوە

زیاتر لە 120 پەرلەمانتاری عێراق واژۆیان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان كۆكردوەتەوە، پەرلەمانتارێكیش باس لەوەدەكات بۆ هەمواركردنەوەی یاساكە ناكۆكی لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا هەیە.

شیروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كۆبونەوەكانی پەرلەمان دەستی پێكردوەتەوەو هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقیش یەكەم كاری ئەم خولەی پەرلەمان دەبێت.

وتیشی، “لەئێستادا دەوڵەتی یاسا بۆ هەمواركردنەوەی یاساكە زیاتر لە 120 واژۆی كۆكردوەتەوە، بەڵام پێشتر كاتێك یاساكە دەنگی لەسەردرا لەرابردوودا كۆدەنگی كوردی لەسەر نەبووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەك لە كوتلە سیاسیەكان دەیانەوێت سیستەمی فرەبازنەیی كە لە یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق جێگیركراوە و دەنگی لەسەر دراوە وەك خۆی پەسەند بكرێت.
روونیكردەوە، كورد و زۆرینەی لایەنە شیعی و سونییەكانیش ناڕازین لەبەردەم هەمواركردنەوەی ئەو یاسایە.

پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رۆژی شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكرد، لەئێستاشدا حزبە كوردییەكانی هەرێم دەیانەوێت یەكدەنگی لەسەر چۆنیەتی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان دروست بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا