ناوەڕۆكی رێككەوتنی هەولێرو بەغدا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرێم و بەغدا بەشێوەیەكی سەرەتایی لەسەر یاسای قەرز گەیشتوونەتە رێككەوتن، ئەوەی ماوەتەوە یەكلایكردنەوەی بڕی پارەی هەرێمە لە یاسای قەرزدا.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەرێم و بەغدا گەیشتونەتە رێككەوتنی سەرەتایی و رێككەوتنەكەش ئەوەیە یاسایی قەرز كە لەرابردو لە پەرلەمان تێپەڕێنرا جێبەجێی بكەن.

وتیشی، “هەر ئەمڕۆ لیژنە تەكنیكییەكان لەگەڵ وەزیری دارایی و نەوت و سۆمۆ بۆ دیاریكردنی بڕی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم و كۆی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە و دواتر پشكی هەرێم بەپێی یاسای كورتهێنانی دارایی تەرخاندەكرێت و یەكلادەكرێتەوە”.

ماوەی چەند رۆژێكە شاندێكی هەرێم لەبەغدان و لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەو بەشێك لە وەزیرە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق كۆبونەوەتەوە، هەرچەندە بەوتەی بەرپرسان لێكنزیكبونەوەی باش لەنێوان هەردولا بەدیهاتووە، بەڵام تائێستا بەشێوەیەكی فەرمی نەگەشتوون بە رێككەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا