لیژنەی دارایی: پارتی لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم خەمساردە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پارتی بەهۆكاری دواكەوتنی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە دەزانێت و دەڵێت “بەشە بودجەكە بەهۆی خەمساردییەوە دواكەوتووە”.

دوای پەسەندكردنی بودجە لە كۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ دەبوو لە مانگی ڕابردوو پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ڕەوانە بکرایە، بەڵام تائێستا نەنێردراوە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم خەمسارد بوون لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم”.

وتیشی “هەرچەندە لە ڕابردوودا حكومەتی هەرێم نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی حكومەتی عێراق كردووە و ئامادایی خۆی بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەی تایبەت بە بودجە دەربڕییوە، بەڵام لەناو حكومەت پارتی كە لایەنی یەكەمە خەمسارد بووە لە رەوانەكردنی بەشە بودجەی هەرێم”.

بەوتەی شیروان میرزا، دوای جەژنی ڕەمەزان شاندێکی حکومەتی هەرێم کە شاندێکی هونەرییە سەردانی بەغدا دەکات، بەمەبەستی چۆنیەتی جێبەجێکردنی میكانیزمی رێككەوتنەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەم مانگەوە بەشە بودجەی هەرێم ڕەوانە دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا