حەلبوسی داوا دەكات بودجەی گشتی بۆ دوو ساڵ بێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پێشنیاریكردووە بودجەی گشتی عێراق بۆ دوو ساڵ كاری پێ بكرێت و 2022 بەهەمان بودجەی ساڵی 2021 كاروبارەكان بەڕێوە ببرێن.

شیروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پێشنیارێكی كردووە كە هێشتا نەبووەتە بڕیار دەربارەی ئەوەی لەوانەیە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بۆ ساڵی 2022 كاری پێ بكرێت، واتە بودجەكە بۆ دوو ساڵ بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ، ئەو پێشنیارەی حەلبوسی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، چونكە لەمساڵدا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، بۆیە تاوەكو ئەنجام رادەگەیەنرێت و حكومەتی نوێ پێكدەهێنرێت كاتی دەوێت بەوەش گرفت بۆ بودجەی 2022 دروست دەبێت.

شیروان میرزا باسی لەوەكرد، لە كۆبونەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان، ناوبراو جەختی كردووەتەوە لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بڕگەیەی لە پرۆژە یاسای بودجە حكومەت دایناوە، ئەوانیش چاوەڕێی هێزە سیاسییە شیعەكانن تاوەكو پێشنیارێك بێنن و تاوتوێی بكەن بزانن پێشنیارەكەیان دەستوورییە، یاخود نا.

حكومەت لە پرۆژە یاسای بودجەدا رێژەی 12.67% ی بودجەی گشتی عێراقی وەك پشكی هەرێم دیاریكردووە، لە بەرانبەریشدا هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان رادەستی بەغدا بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا