پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، سێ هۆکاری سەرەکی بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی رادەگەیەنێت كە یەکێک لە هۆکارەکانە دروستكردنی دڵەراوكێ و ترساندنی خەڵکی عێراق و هاوكات دزە پێكردنی پارەیە بۆدەرەوە.
محەمەد شەبەکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای نیشتمانی عێراقی راگەیاندووە، هۆکارەکانی زیادبوونی پارەی نەختینەیە لە بازاڕداو دزەپێکردنی پارەیە بۆ دەرەوەی عێراق، هەروەها ترساندنی هاوڵاتیان لەلایەن هەندێك لایەنەوە بەوەی کە بانگەشە دەكەن كە نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی خەڵک ڕوبەکەنە کڕینی و دواتر ئەوان قازانجێکی زۆر لەسەر حسابی هاوڵاتیان بەدەست دەهێنن.
راشیگەیاندووە، حکومەت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بە بابەتێکی سروشتی دەبینێت و دۆلاریش لەو نرخەی ئێستای لەبازاڕدایە زیاد ناکات، بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ئەو گۆڕانكاریانەی رۆژانە لەبەهای دۆلاردا ڕوودەدات شتێکی ئاسایی و سروشتییە.
لەگەڵ ئەوەی لەیاسای بودجەی گشتی عێراقدا نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار دیاریكراوە بەڵام لەئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی بۆ سەرو 152 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
هاوكات ئهمڕۆ یهك شهممه 13ی حوزەیرانی 2021 بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی 218 ملیۆن و 422 هەزار و 159 دولاری فرۆشتووە بەنرخی هەزار و 460 دینار بۆهەر دۆلارێک، ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 210 ملیۆن و688 هەزارو224 دولاری فرۆشتووە بەهەمان نرخ.