هۆكاری نە ناردنی پشكی هەرێم ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئومێد هەیە لەم هەفتەیەدا پشكی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەوانە بكرێت، هۆكاری دواكەوتنی پشكی هەرێمیش دەبەستێتەوە بە دوو خاڵەوە.

بەختیار شاوەیس وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هۆكاری دوا كەوتنی پشكی هەرێم لەلایەكەوە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی رۆتینیاتی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی و لەلایەكی دیكەش بابەتی رادەستكردنی نەوت كێشەیە، كە ئایا حساباتەكە چەند بووە و چەند نەبووە، بۆیە تا ئێستا پشكی هەرێم رەوانە نەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاربوو ئەم مانگە پشكی هەرێم بگات و لەگەڵیدا لێبڕینی موچە نەمێنێت، بەڵام هێشتا ماوەتەوە، لەوانەیە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ناردنی پشكی هەرێم روون ببێتەوە.

ماوەی مانگ و نیوێكە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەندكراوە، بەڵام تا ئێستا پشكی هەرێم رەوانە نەكراوە.

لە چەند رۆژی رابردوو مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق دڵنیاییدا لەم مانگەوە پشكی هەرێم رەوانە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا