پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی لیژنەی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت “ناردنی 200 ملیارەكەی مانگی تەموز لەلایەن حمكومەتی عێراقەوە بەزۆر نێردرا، بەردەوام بونی ئەو پاریەش بۆ مانگەكانی داهاتوو كێشەی بۆدروست دەكرێت”.
رۆژی 11ی تەموزی ئەمساڵ لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی ڕێكکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، یەکەمین بڕە پاره لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە بڕی 200 ملیار دینار بوو، خرایه سهر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند ” بەردەوامی 200 ملیار دینار بۆ مانگەکانی دیکە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەنادیاری ماوەتەوە.
وتیشی “تائێستا هیچ قسەیەك لەبارەی ئەوە نەكراوە كە ئایا حكومەتی عێراق هیچ بڕە پاریەكی دیكە بۆ هەرێم دەنێرێت یاخودنا، بەڵام بەپێی ئەو رێككەوتنەی كراوە دەبێت مانگانە ئەو بڕە پارەیە بنێردرێت”.
بەوتەی ئەو پەرلەمانترە ناردنی پارەی دیكە ئاسان نییە، چونكە وەزیری دارایی عێراق لەسەر ئەو 200 ملیارەی پێشتریش رەزامەندی نەداوە و بەزۆر نێردراوە، بەوهۆیەوە چاوەڕواندەكرێت نەبونی رەزامەندی وەزیری دارایی كێشە بۆ ناردنی پارەی دیكەدروست بكات.
رۆژی 15ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دیناری شایستەی دارایی هەرێم رەوانە بكرێت، دوای وردبینی كردن لە داهاتە نەوتی و نا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان.